کوردستانی

لەماوەی شەش مانگدا سەگ پەلاماری 325 هاوڵاتی داوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەماوەی شەش مانگدا سەگ پەلاماری 325 هاوڵاتی داوە
مەودا میدیا-

لە پارێزگای هەولێر بەهۆی ترس لە گەستنی سەگ منداڵێک تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت دەکەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلێک، بەپێی ئامارەکان لەماوەی شەش مانگی رابردوودا گەستنی سەگی بەڕەڵڵا 325 حالەت بووە لەیەک نەخۆشخانەی ئەو پارێزگایە.

 نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایگەیاند "بەهۆی راکردنی منداڵێک لەدەست سەگێکی بەڕەڵڵا لەناوشاردا و دوورکەوتنەوەی لە ترسی گەستنی سەگ، منداڵەکە کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە، دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەراوە".

نەخۆشخانەکە ئاشکرایکردووە "لەماوەی شەش مانگی رابردوودا ئاماری گەستنی سەگی بەڕەڵڵا 325 حاڵەت بووە تەنها بۆ یەک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر".

نەخۆشخانەکە باسی لەوەشکردوە "وێڕای ترسناکی حاڵەتەکان و مەترسی چەندین نەخۆشی، زیادبوونی گەستنی هاوڵاتییان لەلایەن سەگەوە بوتە هۆی نەمان و کورتهێنانی ڤاکسینی دژە ژەهری سەگ لە نەخۆشخانەکان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan