کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای دەربەندیخان لەسەر شاخی بەرانان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کۆنترۆڵی لەدەستدا و کەوتە خوارەوە، لە ئەنجامدا شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا.
جاسم عەلی خان، وتەبێژی هاتوچۆی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2022 لە شاخی بەرانان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و دەکەوێتە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری بارهەڵگرەکە کە بەرەگەز عەرەبە گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا تیمەکانمان لە شوێنی رووداوەکەن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە".
ماوەی چەند رۆژێکی بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە تونێلی دەربەندیخان داخراوە و شۆفێران لەسەر رێگەی شاخی بەرانانەوە هاتوچۆ دەکەن، لەم چەند رۆژەشدا ئەم دووەم رووداوە کە روودەدات.
س،ر

بیروڕا