کوردستانی
سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند لە قەزای کفری بە تۆمەتی دزیکردن، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای سکاڵای چەند هاوڵاتییەک و ئاگادارکردنەوەی بنکەی پۆلیسی قەزای لەکاتێکدا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی خانوەکانیانن لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سەرجەم کێبڵ و وایەری کارەبای خانوەکانیان لێکراوەتەوەو دزراوە".
ئاماژە بەوەکراوە "دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی ورد بەشی پۆلیسی کفری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە کەلە شەش خانووی نوێ (هەیکەل) دزیان کردووە
لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 \ 446 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
س.ر

بیروڕا