کوردستانی

بۆردوومانەکانی تورکیا پرۆسەی خوێندن رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆردوومانەکانی تورکیا پرۆسەی خوێندن رادەگرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرى ناحیەى ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی درۆنەکانی تورکیا خوێندن لە بەشێک لە خوێندنگەکانی ناوچەکە راگیراوە.

هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەرى ناحیەى ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی وڵاتی تورکیا دەوامی بەشێک لە گوندەکانی ناوچەکە راگیراوە".

روونیشیکردووە"بەهۆی مەترسی لەسەر گیانی خوێندکارن و خۆپاراستنیان لە ماڵەکانیان دەوامى خوێندنگەکانى بادانە، کانى ماران، سوێرە و دەرەمیانەمان راگرتووە". 

لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا درۆنەکانی تورکیا چەندین جار گوندەکانی سنووری ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێنیان بۆردوومان کردووە، بە وتەی بەرپرسانی ناوچەکە بۆردوومانەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan