کوردستانی

شەڕی نێوان دوو بنەماڵە کوشتنی دایک و کوڕێکی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕی نێوان دوو بنەماڵە کوشتنی دایک و کوڕێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاو بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە تەقەدەکرێت و دایک و کوڕێک دەکوژرێن.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی شەقڵاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێڕ 2:00ی پاشینوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2022 تەرمێک گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر ئاسەواری گولـلە بەجەستەیەوە هەبوو کە بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە فیشەکی بەرکەوتبوو".

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە دەڵێت "ژنێکیش لە رووداوەکە برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، تەرمەکانیان گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan