کوردستانی
پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکات.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هاوبەشانی کارەبا ئاگاداردەکەینەوە پڕۆسەی چاکسازی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە (2022/10/7) تا (2022/10/9) لە کێڵگەی کۆرمۆر جێبەجێدەکرێت، بەهۆیەوە هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 230 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامدا 1250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە "وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی کۆمپانیای دانەغاز بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبێت".
س.ر

بیروڕا