کوردستانی
لە یەکێک لە هۆتێلەکانی هەولێر رێگری لە کارێک کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لقی هەولێری سەندیكای پزیشكانی كوردستان رێگریکرد لە بەڕێوەچوونی خولێكی پزیشكی جوانكاری لە یەکێک لە هۆتێلەکان بەهۆی ئەوەی داوای رەزامەندییان نەکردبوو لە سەندیکای پزیشکان.
ئەمڕۆ هەینی 7ی تشرینی یەكەمی 2022 لقی هەولێری سەندیكای پزیشكانی كوردستان رایگەیاند "دوای بەدواداچوونمان بۆ خولێكی پزیشكی جوانكاری لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری هەولێر بە شێوەیەكی نایاسایی بەبێ رەزامەندی سەندیكای پزیشكانی كوردستان بریار بوو ئەنجام بدرێت".
باس لەوەش كراوە "لیژنەی پشكنین و بەدواداچوونی سەندیكای پزیشكان سەردانی شوێنەكەیان كرد و رێگری لەو كارە نایاساییە كرا و رێكاری یاسایی بەرانبەر سەرپەرشیارانی خولەكە دەگیرێتە بەر".
س.ر

بیروڕا