کوردستانی

تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە حوکمی بەندکردنی غیابی (ئامادە نەبوونی) هەبووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات، زانیاریان دەست کەوت لەسەر شوێنی تاوانباری هەڵاتوو ، کە لەلایەن دادگاوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە بۆ ماوەی حەوت ساڵ بە پێی مادەی 444 لە یاسای سزادان، بەڵام تاوانبار هەڵاتووە، توانرا بدۆزرێتەوە دەستگیربکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تاوانبار (ب،ع،م) لەدایکبووی 1988 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندە, جێی ئاماژەیە تاوانبار پێشینەی تاوانی دزیکردنی هەیە و  لە نوWسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات داواکراو بووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan