کوردستانی
تۆمەتبارێك بە چەند تۆمەتێکی جیاجیا دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە چەندین جار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام بەهۆی نادیاری شوێنی نیشتەجێبوونی پێشتر دەستگیرنەکرابوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە چەندین جار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام بەهۆی نادیاری شوێنی نیشتەجێبوونی پێشتر دەستگیرنەکرابوو.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین هاتووە "دوای لێڪۆڵینەوەو بە دواداچوونی وورد لە لایەن هێزەڪانمان لە بنڪەی پۆلیسی ماڪۆك زانیاری پێویست بە دەستهات توانرا لە ماوەیەڪی ڪەمدا بە هاوڪاری مەفرەزەیەڪی بنڪەی پۆلیسی حاجیاوا تۆمەتبار بەناوی (هـ، ئـ، ق) لە دایڪبووی ساڵی ١٩٨٥ لە ڕەگەزی نێر دەستگیربکرێت".
ئاماژە بەوەکراوە "شایەنی باسە تۆمەتباری ناوبراو پێشتر بەپێی مادەڪانی (412 و 11)ی زیادەڕۆی داواکاراوبووە وە شەش مانگ حوکمی غیابی هەبوو لەدادگەی تاوانەڪانی سلێمانی، بەڵام بەهۆی نادیاری شوێنی نیشتەجێبوونی دەستگیرنەکرابوو، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبیلی جۆری بی ئێم بێ سەرەتای جام رەش و دوو پارچەچەکی بێ مۆڵەت لە جۆری دامانچە و کڵاشینکۆف، دادوەر بڕیاری دا بە راگرتنی تۆمەتباری ناوبراو بە پێی مادەی (432 ) لە یاسای سزادانی عیراقی لێکۆڵینەوە بەردەوامە".
س،ر
س،ر
بیروڕا


