کوردستانی

ئاژانسی پاراستن و زانیاری لەبارەی تەقینەوەکەی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاژانسی پاراستن و زانیاری لەبارەی تەقینەوەکەی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری راگەیەندراوێکی لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێر بڵاوکردەوە کە بەهۆیەوە عەقیدێک گیانی لەدەستدا.

لە راگەیەندراوەکەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هاتووە "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 7ی تشرینی یەکەمی 2022 لە رووداوێکی نەخوازراودا لە شاری ھەولێر ئۆتۆمبێلەکەی عەقید ھاوکار عەبدوڵڵا ناسراو بە  (ھاوکار جاف) کرایە ئامانج و بەداخەوە شەھیدکرا, شەھید ھاوکار كە پێشتر لە ئەرک و فەرمانی رەسمیدابوو رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە ھێزەکانی دژەتیرۆر و بواری ئەمنیدا و خزمەتی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین کە نمونەیەکی بەرزی قوربانیدانن، ھیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، داواش دەکەین لە ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان لە لێکۆڵێینەوەکانیاندا وردبن و راستی رووداوەکە و تۆمەتباران  بۆ رای گشتی ئاشکرابکەن و رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەریان بکەنەوە و سزای یاساییان بەسەردابسەپێنن ".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan