کوردستانی
وەزیری پەروەردەی هەرێم لەسەر هەژمارنەکردنی وانەی کوردی لە عیراق هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نووسراوێکی پەروەردەی عیراقەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە لە نووسراوەکەدا هاتبوو وانەی زمانی کوردی هەژمارناکرێت.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نووسراوێکی پەروەردەی عیراقەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە لە نووسراوەکەدا هاتبوو وانەی زمانی کوردی هەژمارناکرێت.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەبارەی ناوەرۆكی نووسراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی عیراقی فیدراڵ، دوێنی و ئەمرۆش قسەم لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ كردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەموو روونكردنەوەیەكی دەستوورییمان بە گوێرەی (مادەی 4/یەكەم ) لە دەستووری عیراق خستووەتەڕوو بەڵێنی چارەسەركردنمان وەرگرتووە".
س.ر
س.ر
بیروڕا


