کوردستانی

مەسرور بارزانی: دامەرزاندن لە کەرتی گشتی چارەسەری کێشەکانی ئێمە ناکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: دامەرزاندن لە کەرتی گشتی چارەسەری کێشەکانی ئێمە ناکات
مەودا میدیا-

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دامەرزاندن لە کەرتی گشتی چارەسەری کێشەکانی ئەوان ناکات، ئاماژە بەوەشدەکات خەڵکێکی زۆر پێویستی بە هەلی کارە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی دیدارێکدا لەگەڵ چەند گەنجێک رایگەیاند "دامەرزاندن لە کەرتی گشتی چارەسەری کێشەکانی ئێمە ناکات، بەڵام بەرنامەیەکمان ئامادەکردووە هەلی کاری زۆر بۆ گەنجان بڕەخسێنین".

ئەوەشی خستەڕوو "خەڵکێکی زۆر پێویستی بە هەلی کارە، بەڵام ناکرێت هەموو قورسایی بێت لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان"

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی دەسەڵاتی پارێزگار و ئیدارەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد "دەسەڵاتی زۆر بە ئیدارە سەربەخۆکان و پارێزگاکان دراوە".

مەسرور بارزانی وتی "گەشتوگوازار دەرفەتێکی باشە بۆ باشترکردنی کەرتی ئابووری هەرێمی کوردستان، بۆیە دەبێت ژێرخانی گەشتوگوزار دروستبکرێت، بۆئەوەی گەشتیاری بیانی بێنە هەرێمی کوردستان".

وتیشی "لە چەندین ساڵی رابردوودا مادە دەستووریەکان لە عیراق زۆر پێشێلکراون، هەروەها عیراق لە قەیرانی قوڵدایە و هۆکارەکەشی خراپ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتە، بۆیە دۆخی عیراق پێویستی بە سیستمێکە کە لەگەڵ جیاوازییەکان و ویستی پێکهاتەکان بگونجێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan