کوردستانی

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە منداڵێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە منداڵێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە ئەمشەو لە قەزای کفری بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا، شۆفێرەکە دوای رووداوەکە هەڵهاتووە.

لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی گەرمیان هاتووە "ئەمشەو هەینی  7ی تشرینی یەکەمی 2022 لە ناو (قەزای کفری) بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان ئۆتۆمبیلێک (نەناسراو) لە منداڵێکی دەدات، لە ئەنجامی رووداوەکە گیانلەدەستدەدات".

ئاماژە بەوەکراوە "شۆفێرەکە لەدوای رووداوەکە هەڵهاتووە، لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan