کوردستانی
بڕیارێکی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێـمی کوردستان رایدەگەیەنێت پێویستیان بە چەند فەرمانبەرێکە لە بواری نووسەر و وردبینیکاری زمانەوانی، هەر فەرمانبەرێک ئارەزووی گواستنەوەی راژەکەی دەکات بۆ ئەو دوو پۆستە بۆی ئەنجام دەدرێت.
نووسراوێک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاڕاستەی وەزارەتەكان کراوە و تیایدا هاتووە "بە مەبەستی راپەڕاندنی ئیشوكارەكان بەشێوەیەكی خێراتر و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی دیكەی حكومەت لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران پێویستمان بە 10 فەرمانبەرە بە ناونیشانی نووسەر و پێنج فەرمانبەری دیكە بە ناونیشانی وردبینكاری زمانەوانی هەیە".
لە نووسراوەکەدا روونیشکراوەتەوە "هەر فەرمانبەرێك ئارەزووی گواستنەوەی راژەی هەیە، ناو و پوختەی راژەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز بكاتەوە، تاوەكو كاری پێویستی بۆ بكرێت".
لەماوەی رابردوودا گواستنەوەی راژە لەنێوان وەزارەتەکان بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگیرا، لەئێستادا ناو بەناو بەپێی پێویستی و داواکاری فەرمانگە و وەزارەتەکان بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران ئەنجام دەدرێت.
س.ر

بیروڕا