کوردستانی
خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گرژی تێکەوت و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و کەسێک بە تەقەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کوژراوە و بەپێی زانیارییەکان چەند کەسێکیش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەکەمی 2022 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندەرێک کە پیشەی شۆفێری تاکسی بووە لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان فیشەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
وەک لە زانیارییەکاندا هاتووە، هەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە کە لە خەڵکی شاری سنەیان کردووە چەند کەسێکیش برینداربوون.
لە مانگی رابردوودا ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ گیانی لەدەستدا، گیانلەدەستدانەکەشی کاردانەوی بەدوای خۆیدا هێنا و ناڕەزایی و خۆپیشاندان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی ئێران روویدا و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
س.ر

بیروڕا