کوردستانی

لەبارەی فرۆشتنی نێرگەلە و جگەرەوە بڕیاری نوێ درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی فرۆشتنی نێرگەلە و جگەرەوە بڕیاری نوێ درا
مەودا میدیا-

لە راگەیەنراوێكدا قایمقامییەتی سلێمانی لەبارەی جگەرە و نێرگەلە و جگەرەی ئەلیكترۆنی (ڤەیپ)و مادە وزەبەخشەكان لیژنە هاوبەشەكانیان فرۆشگا و ماركێت و مۆڵەكان ئاگادار دەكاتەوە رێگەپێدراو نییە بە كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بفرۆشرێن.

ئەمڕۆ شەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2022 قایمقامییەتی سلێمانی لەڕێگەی لیژنەکانیانەوە فرۆشگا و ماركێت و مۆڵەكان ئاگادارکردەوە رێگەپێدراو نییە جگەرە و نێرگەلە و جگەرەی ئەلیكترۆنی (ڤەیپ)و مادە وزەبەخشەكان بە كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بفرۆشرێن.
 
رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامتیەتی سلێمانی رایگەیاندووە "هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ ماركێت و فرۆشگەكان بۆئەوەی دواجار ئاگاداریان بكەنەوە كە لەكاتی فرۆشتنی جگەرە و نێرگەلە و جگەرەی ئەلیكترۆنی(ڤەیپ) و مادە و زەبەخشەكان بە كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ، رێكاری توندی یاسایان بەرانبەر دەگرنەبەر و سزای تووند دەدرێن".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی یاسا و رێنماییە تەندروستییەكان بەكارهێنانی ئەو مادانە زیانی تەندروستی هەیە بەتایبەت بۆ كەسانی منداڵ و مێردمنداڵ، هەربۆیە فرۆشتنی بەو كەسانە قەدەغەیە، هەر ماركێت یان فرۆشگەیەكی دیکە ئەو كارە بكات تووشی سزای تووند مادی و داخستنی دەكەنەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan