کوردستانی
رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەڕێگەی نێوان ئەلقوش - شێخان لە پارێزگای دهۆک روویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هەشت کەس گیانیان لەدەستدا کە ئەندامی یەک خێزانن.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو شەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2022 لەڕێگەی نێوان ئەلقوش - شێخان رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و سیانی دیکەش برینداربوون کە ئەندامی یەک خێزانن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو خێزانە لە ئایینی کریستیانن و خەڵکی گوندی سێجێن لە سنووری پارێزگای دهۆک، هەروەها پۆلیسی هاتوچۆ لە شوێنی رووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە".
س،ر

بیروڕا