کوردستانی

کارەبای نیشتمانی لەم شوێنانە دەبێتە 24 کاتژمێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەبای نیشتمانی لەم شوێنانە دەبێتە 24 کاتژمێر
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لە هەندێک ناوچەی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، کە بازاڕ و یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرن، پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری بە سیستەمی پریپەید جێبەجێکرا.

ئەمڕۆ شەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2022 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کارەبای 24 کاتژمێری بە سیستەمی پریپەید (پارەدانی پێشوەختە) لە دوو بازاڕی هەولێر و دهۆک و یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا".

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەشکراوە "ئەم هاوبەشانە بە لۆد و بارزۆرییەکی کەمەوە، 24 کاتژمێر کارەبایان هەیە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan