کوردستانی
باندێکی مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەکانی دژەتیرۆر لە سنووری ئیدارەی رابەپەڕین دەستگیرکردنی سێ ئەندامی باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەریان راگەیاند کە بڕی 85 کیلۆگرام مادەی هۆشبەریان پێبووە.
رائید هێمن سەلام، بەرپرسی دژەتیرۆر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد "لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیراوە بەسەر بڕی 85 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون کە بازرگانیان بە مادەی هۆشبەرەوە کردووە، هەروەها دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا گیراوە".
س.ر

بیروڕا