کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان تەمەنی خۆی درێژدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان تەمەنی خۆی درێژدەکاتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەر دوو پێشنیازە یاسا کۆبوونەوە ئەنجامدەدات کە یەکێکیان خستنە دەنگدانی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانە.

بڕیارە ئەمڕۆ 9ی تشرینی یەکەمی 2022 لەسەر بانگهێشتی د. رێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرۆژە یاسای پێشنیازکراوی "بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان" کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت.

لە بانگهێشتنامەکەی سەرۆکی پەرلەماندا هاتووە "داوا لە ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان دەکات له‌ كاتژمێر 10:00ی به‌یانی ئەمڕۆ ئامادەبن".

بەپێی بانگهێشتنامەی, بەرنامەی کاری پەرلەمان، دوو تەوەری سەرەکی دەبێت:

یەکەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عیراق).

دووەم: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عیراق).

س،ر
Qaiwan
Qaiwan