کوردستانی
لە ماڵێکدا تەرمی چوار کەس دۆزرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی لە ماڵێکدا تەرمی چوار کەس دۆزرایەوە بەپێی وتەی بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی بێت ئەو چوار کەسە ئەندامی یەک خێزانن.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەونتی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2022 لە گەڕەکی چوارباخ تەرمی چوار کەس لە ماڵێکدا دۆزرانەوە".
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەونتی خێرای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو چوار کەسە ئەندامی یەک خێزانن کە ژن و مێردێک و کچ و کوڕەکەیانن و تەرمەکانیان براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی بە مەبەستی لێكۆڵینەوەوە و زانینی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەیان".
س،ر

بیروڕا