کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان دەکرێت
مەودا میدیا-

قایمقامی قەزای چۆمان رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا نەوت لە سنووری ناوچەکەیان دابەشنەکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد بڕیار وایە بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێت.

عەبدولوەهاب مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیای وت "نەوتی سپی ماڵان لە سنووری ناوچەکەیان تاوەکو ئێستا دابەشنەکراوە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان خەریکی ئامادەسازین بەمزوانە دابەشدەکرێت". 

لەبارەی کاتی دابەشکردنەکەیەوە بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران وتی "لەنزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت و هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێدەدرێت، هەروەها تاوەکو ئێستا نرخەکەی دیارینەکراوە".

بەپێی ئەو بەڵێنەی حکومەت بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانی داوە ئەمساڵ نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەشبکات و سەرەتاش لە ناوچە سنووریەکانەوە دەستپێبکات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan