کوردستانی

شایان عەسکەری دەست لەکاردەكێشێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شایان عەسکەری دەست لەکاردەكێشێتەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە یاداشتنامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە فراکسیۆنەکەی و پەرلەمانی کوردستان راگەیاند و دەگەڕیتەوە سەرکاری خۆی. 

شایان کاکە ساڵح،  ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی "یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەم لە ئەرکی پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان/ فراکسیۆنی گۆڕان ناردووە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، تاوەکو ئەو کاتەی یاداشتی دەست لەکارکێشانەوەم دەخرێتە بەرنامەی کاری نزیکترین دانیشتنی پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێت، ھەر ئەندامی پەرلەمانم". 

رونیشیکردووەتەوە "خانەنشینیم رەتکردووەتەوە، پشت بە خوا دەگەڕێمەوە سەر کاری خۆم کە پزیشکی پسپۆری شێرپەنجیەیە"، لە یاداشتانامەکەدا ئەوەش هاتووە "بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمان، رەزامەند نیم بەدەر لە یاسا ئەم خولە درێژبکرێتەوە و هەڵبژاردن دوابخرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan