کوردستانی

هۆکاری گیانلەدەستدانی چوار کەسەکەی سلێمانی ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری گیانلەدەستدانی چوار کەسەکەی سلێمانی ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ لەماڵێكدا لە یەکێک لە گەڕەکانی شاری سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا کە دایک و باوکێک و کچ و کوڕەکەیانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ لەماڵێكدا لە گەڕەكی جولەكان چوار ئەندامی یەك خێزان گیانیان لەدەستدا، دوای گەیشتنی تیمەكانی بەڵگەی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كەشف و هێڵكاری شوێنی بۆ رووداوەكە كرا و دەركەوت كە هەرچوار قوربانییەكە بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای بردنی تەرمەكانیشیان بۆ پزیشكی دادوەری، هۆكاری گیانلەدەستدانەكەیان پشتڕاست كرایەوە كە بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستداوە".

قوربانییەكان باوك و دایك و دوو منداڵی كوڕو كچیانن بەناوەكانی:

- عادل مستەفا سەعید لەدایكبووی 1966.
- شعریە عەلی ئەمین لەدایكبووی 1972.
- محەمەد عادل مستەفا لەدایكبووی 1999.
- جوان عادل مستەفا لەدایكبووی 2002.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan