کوردستانی

لە دوو شوێنی جیادا چوار کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دوو شوێنی جیادا چوار کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، هێزەکانیان لە ناحیەی چوارقوڕنە کەسێکیان دەستگیرکردوە بە تاوانی دزیکردن، تۆمەتبارەکە لە دادگەی سلێمانی داواکراوبووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2022  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو تێدا هاتووە "مەفرەزەیەڪی بنڪەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە تۆمەتبارێڪیان دەستگیرڪردوە بە تۆمەتی دزیکردن".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەکە لە رەگەزی نێرە و پێشتر فرمانی دەستگیرڪردنی هەبووە بە تۆمەتی تاوانی دزیکردن لە سلێمانی و لایەن دادگەی ناوبراوەوە بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی داواکراوبووە".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕیندا روونیشکراوەتەوە "دوای دەستگیرڪردنی تۆمەتبارەکە دادگەی لێڪۆڵینەوەی رانیە بڕیاری دا بە ناردنی تۆمەتبار بۆ سلێمانی بەهۆی تایبەتمەندی شوێنی رووداوەکە".

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "درەنگانێکی شەوی رابردوو ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتێکی دزیکردن لە دوکانێکی جلوبەرگی پیاون لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار مەفرەزەکانی 104ی کەلار توانیان لە شوێنی رووداوەکە و لەکاتی دزیکردندا سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan