کوردستانی

چوار کەس بە تۆمەتی لێدانی بیر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار کەس بە تۆمەتی لێدانی بیر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار هاوڵاتی راگەیاند بە تۆمەتی لێدانی بیر لە سنووری گوندی بێستانسوور.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشتووە لە سنووری (گوندی بێستانسوور) لەلایەن چەند هاوڵاتیەكەوە بەشێوەیەکی نایاسایی بیر لێدەدرێت، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەرۆ گەشتونەتە شوێنی ناوبراو، لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی دەستگیرکران".

ئاماژەی بەوەشکراوە "توانیان دەستبگرن بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندنی بەرینە، لە ئێستادا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو رادەستی دادوەر کراون بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەدژیان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan