کوردستانی
دەست بەسەر چەند پاسپۆرتێکی ساختەدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دەروازەی نێودەوڵەتيی حاجی ئۆمەران لەماوەی یەک هەفتەدا دەست بەسەر پێنج پاسپۆرتی ساختەدا گیراوە، ئەو کەسانەشی ئەو کارەیان ئەنجامداوە مۆری پاسپۆرتەکانیشیان ساختە کردووە.
سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەکە بە رووداوی وتووە "لەماوەی یەک هەفتەدا لەلایەن بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە دەست بەسەر پێنج پاسپۆرتی ساختەدا گیراوە. ئەو کەسانەشی پاسپۆرتەکانیان پێگیراوە ھەڵگری ناسنامەی تورکیا و سووریا بوون".
باسی لەوەشکردووە "دەستگیرکراوەکانی ئەو پێنج پاسپۆرتە تەنها پاسپۆرتیان ساختە نەبووە، بەڵکو مۆری ساختەیان لە پاسپۆرتەکانیان دابوو، ویستبوویان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە بچنە ناو وڵاتی ئێران".
وتەبێژەکەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران روونیشیکردوەتەوە "کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، دوای وردبینیکردن و لیکۆڵینەوە توانیویانە پاسپۆرت و مۆرە ساختەکە دیاری بکەن".
س.ر

بیروڕا