تەندروستی

بۆچی دەبێت هەنار بخۆین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی دەبێت هەنار بخۆین؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

لەئێستادا وەرز وەرزی پێگەشتنی بەرهەمی هەنارە و هاوڵاتییان زیاتر لە وەرزەکانی دیکە بەدوای باشترین و بەتامترین هەناردا دەگەڕێن بۆ خواردن.

سوودەکانی هەنار زۆرە و خواردنیشی لەلایەن پسپۆڕانی خۆراکەوە پێشنیاز دەکرێت. 

- دەبێتە هۆی پاککردنەوەی پێشت لە خانە مردووەکان، هاوکاریشە لەمانەوەی پێست بە نەرمی و چرچ نەبوونی و پاراستنی.

- دەبێتە هۆی مردنی خانە شێرپەنجەییەکان لە لەشدا.

- دژی ئەستوربوونی دیواری خوێنبەرەکانە.

- ئاوی ھەنار ئەگەر بکوڵێنرێت و لەگەڵ ھەنگوین تێکەڵ بکرێت، وەک مەرھەم بۆ ھەوکردنی چاو بەسودەو یارمەتیدەرە بۆ لابردنی ھەوکردنەکە.

- ئەگەر سێ ژەمە ئاوی ھەنار بخۆرێتەوە بۆ ماوەی 14 رۆژ بۆ نەخۆشی فایرۆسی جگەر بەکەڵکە و گەرمی جگەر سارد دەکاتەوە و دڵیش بەھێزدەکات.

لەلایەکی دیکەوە، چەند پسپۆڕێكی نەخۆشخانەی مایۆكلینك رایانگەیاندووە، هەندێك جار خواردنەوەی شەربەتی هەنار لەگەڵ هەندێك لە دەرمانەكانی چارەسەركردنی كۆلیسترۆڵ و نەخۆشییەكانی دڵ، كاریگەری لەسەر چالاكی گورچیلە دەبێت و لە كاری دەخات.

ئەو پزیشكانە ئاماژەش بەوە دەكەن كە هەندێکجار شەربەتی هەنار  بڕێكی زۆر شەكری تێدەكرێت، بۆیە خواردنەوەی كوپێك شەربەتی هەنار هاوشێوەی بڕێكی زۆر لە كۆكا كۆلایە كە ئەمەش زیانی بۆ ئەو كەسانە هەیە كە بە دەست نەخۆشی شەكرەوە دەناڵێنن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە