عیراقی
دژەتیرۆر شانەیەکی نوستووی داعشی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانەیەکی نوستووی داعش کەبەنیازبوون چەندین کردەوەی تیرۆرستی لە کەرکوک و دەوروبەری ئەنجام بدەن لە لایەن دەزگای دژەتیرۆری عیراق دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای دژەتیرۆری عیراق "لەماوەی رابردوو ژمارەیەک چەکداری نوستووی داعش کە بەنیازبوون چەندین کاری تیرۆرستی لەسنوری کەرکوک و دەوروبەری ئەنجام بدەن دەستگیرکراون".
باس لەوەشکراوە "دەزگای دژەتیرۆر هەر لەسەرەتاوە ئاگاداری پیلان و کارەکانی ئەو شانە نوستووەی داعش بوون و دواتر لە هەوڵێکی هێزەکانی دژەتیرۆر ئەو چەکدارانە دەستگیرکراون".
لە ماوەی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنوری کەرکوک و دوزخورماتوو و دەوروبەری چەندین کاری تیرۆرستیان ئەنجامداوەو ناوە ناوە هێرش دەکەنە سەر سوپاى عيراق و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی.