عیراقی

"سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراق دەستی لە كوشتنی قاسم سولەیمانی هەبووه"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراق دەستی لە كوشتنی قاسم سولەیمانی هەبووه"
مەودا میدیا-

بەپێی تویتێكی بەرپرسی ئاسایشی كەتیبەكانی حزبوڵای عیراق، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراق دەستی لە كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسی ئێران و سەرۆكی حەشدی شەعبی هەبووە.

ئەبو عەلی عەسكەری، بەرپرسی ئاسایشی كەتیبەكانی حزبوڵای عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر باسی لەوەكردووە "مستەفا كازمی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراق دەستی لە هاوكاریكردنی ئەمریكا هەبووە بۆ كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیسی سەرۆكی حەشدی شەعبی".

ئاماژەی بەوەشكردووە "كەسانێك هاوكاری كازمی دەكەن بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق وەربگرێت بەڵام ئەو دەستی لە كوشتنی فەرماندەكانی وەك سولەیمانی و موهەندیسی هەبووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان