کوردستانی

شوانێک بەهۆی داڕمانی شاخێکەوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوانێک بەهۆی داڕمانی شاخێکەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

له‌ ناحیه‌ی سمیلانی سەر بە قەزای چۆمان شوانێک بەهۆی داڕمانی شاخێکەوە گیانی لە دەستدا.

لەو بارەیەوە شەمال دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەوداپ میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشیرینی دووه‌می 2019 ئاگادار كرانەوە بەبوونی رووداوێكی مردن لەسنووری بەشی پۆلیسی چۆمان بنكەی پۆلیسی سمیلان، كه کە هاوڵاتییەک کە پیشەی شوانە بەهۆی داڕمانی شاخێکەوە گیانی لەدەستداوە".‌

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییە ناوی "ك، ج، م" ته‌مه‌ن 23 ساڵە و پیشە شوانكاره‌، دانشتوی ناحیەی سمیلانە و ئەمرۆ بەیانی بۆ لەوەراندنی مەڕو ماڵاتی چووه‌تە دەرەوە.

شەماڵ دێواری روونیشیکردەوە "لەبەر بارینی باران چوه‌تە بن شاخێك لەئەنجامدا شاخەكە داڕماوە و بەسەری دا هاتووه‌تە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌".
Qaiwan
Qaiwan