گێتی

مارێک ژنێکی تەمەن 54 ساڵ دەخوات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مارێک ژنێکی تەمەن 54 ساڵ دەخوات
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

راگەیاندنەکانی ئەندۆنێزی، باس لە خواردنی ژنێک دەکەن لەلایەن مارێکی حەوت مەترییەوە کە بە مەبەستی کارکردن چووەتە ناو کێڵگەکانی کائۆچی.

چیرۆکی جەهرا لەوکاتەوە دەستیپێکرد کە بۆ کارکردن رۆشتبوو بۆ ناو کێڵگەکانی کائۆچی، شوێکنێک کە جەهرا لەوێ کار دەکات، بەڵام دوای نەگەڕانەوەی بۆ ماڵەوە هاوسەرەکەی بە دراوسێکانی وت کە جەهرا نەگەڕاوەتەوە ماڵ.

بە وتەی پۆلیسی ناوچەکە هاوسەرەکەی لەدوای گەڕان بە شوێن جەهرا سەرەتا جلوبەرگەکانی دۆزیوەتەوە کە جەهرا لەگەڵ خۆی دەیبرد بۆ سەر کارەکەی، بەڵام گەڕان بەدوایدا بێسوود بوو، رۆژی دواتر مارێک لە جۆری بێتوین لە ناوچەکە دەبینرێت.
دوای ئەوەی مارەکە دەکوژرێت و سکی لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە سکی دەکرێتەوە دەبنرێت تەرمی جەهرای 54 ساڵە لەناو سکی مارەکەیە.

خواردنی جەهرا لەلایەن ئەمجۆرە لەمار جاری یەکەم نیtە و لە ساڵی 2018 ژنێکی دیکە و ساڵێک دواتریش پیاوێک لە دوورگەی سولاسی ئەندۆنزی لەلایەن ئەمجۆرە لە مار خوراوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن