گشتی

كوڕێك بە ئاوی گەرم دەموچاوی كچێكی سووتاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


كوڕێك بە ئاوی گەرم دەموچاوی كچێكی سووتاند
مەودا میدیا-

رووداوێكی نامرۆڤانە، شەقامی میسری خرۆشاندووە ئەویش بەهۆی ئەوەی رەتیكردبووەوە شووی پێبكات، كوڕێك بە ئاوی گەرم دەموچاوی كچێكی سووتاند.

كوڕێك ئامادەی ئاهەنگێكی ژنهێنان دەبێت، لەوێ یەك دەناسن و ماوەیەك دوای بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكە، كوڕەكە خوازبێنیكار دەنێرێتە ماڵی كچەكە بۆ ئەوەی هاوسەرگیریی پێكبهێنن، بەڵام رووداوەكان بەشێوەیەكی تر كەوتنەوە.

چیرۆكێكی ناخۆش و كاریگەر

لەگەڵ ئەوەی باوكی پێچەوانەی كوڕەكەی بیریدەكردەوە، بەڵام بە ناچاری چووە ماڵی كچەكە بەمەبەستی خوازبێنیكردنی بۆ كوڕەكەی، لەگەڵ ئەوەشدا باوكی شتێكی سەیری بە باوكی كچەكە وت: كوڕەكەم ئامادە نییە بۆ ژنهێنان، بۆیە داوات لێدەكەم خوازبێنیكردنەكەمان رەتبكەیتەوە. باوكی ئیسرا خوازبێنیكردنەكەیانی رەتكردەوە، ئەویش دوای پرسیاركردن و وەرگرتنی زانیاری لەبارەی هەڵسوكەوتی خراپی خوازبێنیكەری كچەكەیەوە.

كاتێك كوڕەكە هەواڵەكە دەبیستێت، راستەوخۆ ئیسرا بە تاوانبار دەزانێت، بۆیە دێتە بەردەم ماڵەكەیان و بە هەموو شێوەیەك هەڕەشەیان لێدەكات، بەڵێنی ئەوەش دەدات تۆڵەیان لێبكاتەوە.


"ژیانم لەناوچوو"

ئەو لە دایكی ئیسرای دا و بە خوشكەكەیشی وت كە ئەگەر ئیسرا بۆ ئەو نەبێت، ئەوا بۆ هیچ كەسی دیكە نابێت، بۆیە لە دەرفەت دەگەڕا بۆ ئەوەی ئازاریان بدات، ئەو دەرفەتەی بۆ رێككەوت و لە كاتێكدا ئیسرا یارمەتی دایكی دەدا لە دوكانی سەوزە فرۆشییەكەدا، كوڕەكە پەلەماری دا و رێژەیەكی زۆر ئاوی گەرمی كرد بە دەموچاوی ئیسرادا و كەوتە سەرزەوی بەدەم ئازارەوە.



ئیسرا دوای ئەوەی هەستی بە سووتانی دەموچاوی كرد، بەدەم ئازارەوە دەڵێت "ژیانم، وێران بوو، خوایە بمكوژی و ئەو ئازارە كۆڵم لێبدات".




كوڕە تاوانبارەكە ناوی "م.ا.ع" ە تەمەنی 18 ساڵە، لە پۆلیس دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و ئیسراش داوادەكات لەسێدارەی بدەن.

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن