عیراقی

بەغدا.. دووەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا.. دووەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە شاری بەغدا راگەیاند.

وەزارەتی تەندوستیی عیراق رایگەیاند "توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری بەغدا گیانی لەدەستدا".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵە و هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە و نەخۆشی درێژخایەنیشی هەبووە"

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی عیراق حاڵەتێکی دیکەی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگەیاند ئەمەش بووە دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە کە لە عیراق تۆمارکراوە.
Qaiwan
Qaiwan