راپۆرت
"مەیمەند" گوندێکی بەردین لە ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدای- ژاڵە محەمەد
مرۆڤ بۆ دەستکەوتنی شوێنێک کە خۆی بپارێزێت لە گیانلەبەرە دڕندەکان و سەرما، بەردەوام هەوڵیداوە شوێنێک بۆ حەوانەوەی خۆی بدۆزێتەوە یان دروستی بکات، کۆشکەکان و شوێنە سەختەکان لە مێژووی مرۆڤایەتییدا چارەسەری ئەو باردۆخەی مرۆڤیان کردووە.
لە ئێران گوندێکی بەردینی کۆن هەیە هەتاوەکو ئێستاش خەڵکی لێ دەژی و کولتووری خۆیان پەیڕەو دەکەن، ئەم گوندە بەردینە ناویی "مەیمەندە" و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 12 هەزارساڵ پێش ئێستا.
مەیمەند بە ئاسەوارێکی یونسکۆ هەژمار دەکرێت، بەهۆی تایبەتمەندییەکانییەوە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر بەلای خۆیدا رادەکێشێت و سەردانیکەری زۆرە.
هەندێک کەس و دانیشتوانی گوندەکە بڕوایان وایە ناویی گوندەکە لە دوو وشەی "می" و "مند" وە هاتووە و بەمانای شەراب و مەستی دێت. دەشڵێن، کاتی دروستکردنی ئەم خانووانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی دانیشتوانەکەی لەدوای خواردنەوە سەرخۆش دەبوون و دواتر دەستیان کردووە بە هەڵکەندنی بەردەکان و خانوویان لێدروست کردووە هەر بۆیە ناویان لێناوە "مەیمەند". بەشێکی دیکەی پێیانوایە ئەم ناوە لە پیرۆزیی شوێنەکەوە هاتووە.
لادێکە دەکەوێتە نێوان دەشت و شاخەکانەوە، ناوچەکە لە رابردوودا پڕبووە لەداری فستەق و بادەم و توو، هەروەها دەوڵەمەند بووە بە خواردنە گیاییەکان. ئاژەڵەکانی وەک مار، کیسەڵ، کەروێشک، ئاسک، گورگ، رێویی، بزنە کێویی و باڵندەکانی تێدا ژیاوە.
دانیشتووانەکەی سەرقاڵی پیشەی جووتیاری ، ئاژەڵداریی و کاری دەستیین، فەرشە دەستچنەکانیان لەباشترین فەرشەکانی پارێزگای کرمانن لە ئێران.
دانیشتووانەکەی سەرقاڵی پیشەی جووتیاری ، ئاژەڵداریی و کاری دەستیین، فەرشە دەستچنەکانیان لەباشترین فەرشەکانی پارێزگای کرمانن لە ئێران.
دانیشتووانی ئەم گوندە بە جۆرێکن کە زمانی قسەکردنییشیان جیاوازە، خانووکانی گوندەکە بەشێکیان بەسەر یەکەوە دروستکراون و تیایدایە 5 قاتە. بە کۆی گشتی نزیکەی 2 هەزارو 560 ژووری تیایە. بە جۆرێک دروستکراون باو باران ناتوانێت بچێتە ناویی، لە بەرانبەر ئاگریشدا بەرگە دەگرێت. لەزستان گەرم و لە هاوین ساردە، لادێکە مزگەوت، خوێندنگە، گەرماویی گشتی تێدایە و هەمووی بە بەرد دروستکراوە و هەڵکەندراون.
ژ.م