گۆڤەند رەجەب

گۆڤەند رەجەب

دهۆكیش بووه‌ ده‌سته‌ خوشكی سلێمانی


شكور حكومه‌تی هه‌رێمیش خه‌به‌ری بوویەوه،‌ وڵاتی قه‌زاوقه‌ده‌ر تا رووداوه‌كان نه‌گه‌نه‌ كۆتایی و دڵته‌زێن نه‌بن بیر له ‌پلان ناكاته‌وه‌ و دوای پلانیش بێ به‌رنامه‌ داڕێژین هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ سیسته‌مه‌كه‌ LPGگازی هه‌رشتێكبێت ئه‌و باسه‌ بۆ كه‌سانی پسپۆڕی بواره‌كه‌ جێ ده‌هێڵین،

 ئه‌وه‌ی جێگەی پرسیاره‌ ئایا حكومه‌ت‌ راپه‌ڕیووە له‌خه‌وه‌كه؟ ئه‌مشه‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ كردنی سیستمی گازیدا؟ به‌دیلی دانا بۆ هاولاتییان یان ته‌نها قه‌ده‌غه‌یه؟

‌ ئه‌وه‌ی جێگەی پرسیاره‌ كه‌ هیچ ماڵێك به‌ به‌رمیلێك نه‌وت ده‌رناچێت له ‌زستاندا كه‌نرخه‌كه‌ی 245 هه‌زار دیناره‌ له‌ناو بازاره‌كانی هه‌رێمدا، وه‌ نه‌وته‌كه‌ی خۆشیان 103 هه‌زار دیناره‌ كه‌ له ‌رێی كۆبۆنی خۆراكه‌وه‌ ده‌درێت كه‌ دیارنییه‌ كه‌ی ته‌واوی مه‌ڵبه‌نده‌كان وه‌ریده‌گرن؟ له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنه‌كەدا تۆ بڵێی بڕیاری دابێت نه‌وتی هه‌رزان و باش دابین بكات؟ یان كاره‌بامان بۆ فوول بكات؟ هه‌ڵبه‌ت هیچییان.

 ئه‌م بڕیاره‌ كاتێك ده‌ده‌ن کە چه‌ند ماڵێك له ‌سه‌رمادا ره‌ق ببنه‌وه‌، پاشان بییریان ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موو قه‌ده‌غه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیدا به‌دیلێك دابنێن بۆی.

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan