گۆڤەند رەجەب

گۆڤەند رەجەب

یەکێتییەکەی ئێمە

یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە دامەزرا، بووە قۆناغێکی جیاواز لە مێژووی بزووتنەوەی کوردایەتی، قۆناغی خێڵ و ناوچەیی تێپەڕاند و بووە بزووتنەوەیەکی نیمچەبەرەیی کەوا زۆرینەی کەسایەتییە کوردستانییەکانی سەرجەم بەشەکان و تێکۆشەرە ئازاکانی زیندان و دڵشکاوەکانی دوای شکستی شۆڕشی ئەیلولی لە دەوری خۆی کۆکردەوە.

سەرۆک مام جەلال وەکو خاڵی کۆکەرەوەی جیاوازییەکان بوووە چەتری بیروباوەڕە نوێیەکانی شۆڕشی نوێی گەلی کورد، ئەوە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بڵێسەسەندنی زیاتری شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بوو کەوا لە ماوەیەکی کەمدا قەڵامبازیی گەورەی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکان هاوێشت.

یەکێتیی لە هەموو رووەکانییەوە نوێ بوو، بیرکردنەوەی نوێ، سیاسەت و ستراتیژی نوێ، سەرکردە و رێبەرایەتیکردنی نوێ، تاکتیکی نوێ بۆ زاڵبوون بەسەر هێزی دوژمندا، تا ئەوەی ئیتر سات و رۆژ و شەوەکان پڕبوون لە چالاکیی پێشمەرگانە و رژێم بەتەواوی لێی تۆقی بوو.

یەکێتیی گوڕی نوێی شۆڕش بوو، هێزی زۆری هاتن و چوون، پلانی زۆری لێ کرا، بۆسە لەدوای بۆسەی بۆ نرایەوە، گەلەکۆمەی زۆری لێ کرا، بەڵام چونکە هێزی یەکێتیی لە خەڵکەوە و بۆ سەربەخۆیی و ئازادیی نیشتمان بوو، بەسەر هەموویاندا سەرکەوت و دەرەنجام بووە ئەندازیاری راپەڕین و رزگاریی عیراق و تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا.

یەکێتییەکەی ئێمە، ئێستایش بەهەمان گوڕ و تینەوە بۆ خەڵکەکەی تێدەکوشێ، ئەمە دەستەبەری ئەوەدەکات مادام وایە و یەکێتی بەهێزە، کەواتە کوردستان و خەڵکەکەی پارێزراو دەبن و داهاتوویان روونە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan