ئابووری

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت زیاتر دابەزی


مەودا میدیا-
بەهۆی خستنەڕووی زۆری نەوت لەلایەن ئۆپێك پڵەسەوە، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی.

بەپێی هەواڵی بانكە جیهانییەكان، بازرگانانی نەوت چاویان لە كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و شی جینپینگە و ئەگەری رێكەوتنی نێوان چین و ئەمریكا گەشبینی دروستكردووە لەسەر بەرزكردنەوەی خواست بۆ نەوتی خاو، بەڵام خستنەڕووی زۆری نەوت لەلایەن ئۆپێك پڵەسەوە كاریگەری رێكەوتنەكەی نەهێشتووە. 

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكوور بە 65 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و بە نزیكەیی 14 سەنت دابەزیوە، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش بە 61 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت. 

بەپێ ئەو زانیارییانەش كە لە ئۆپیك پڵەسەوە دزەیان كردووە، بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە گرووپەكە بەنیازن پێش هاتنی ساڵی نوێ‌ خستنەڕووی نەوت زیاتر بكەن، ئەوەش كاریگەری زیاتری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەبێت. 
ئ پ 



Qaiwan
Qaiwan