کوردستانی

پەروەردەیەك لەبارەی راگەیاندنی پشوو لەناوەندەكانی خوێندن روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەروەردەیەك لەبارەی راگەیاندنی پشوو لەناوەندەكانی خوێندن روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

كەشناسی هەرێم باس لە بەردەوامی شەپۆلی بارانبارین و مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو دەكات بۆ رۆژی شەممە و بۆ ئەوەش وەزارەتی پەروەردە دەسەڵاتی داوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەكان بۆ ئەوەی پشوو لە خوێندنگەکان رابگەیەنن.

تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوەی هەبوو ئەمڕۆ مەترسی دروستبوونی لافاو نەبوو لە شاری سلێمانی و رەنگە ئەو مەترسییەش لە سلێمانی كەمتر بێت".

باسی لەوەشكرد "ئێمە تا شەو درەنگ چاودێری دۆخەكە دەكەین و ئەگەر پێویست بكات بڕیار دەدەین لە بارەی پشوو لەناوەندەكانی خوێندن بەڵام تا ئێستا بڕیار نەدراوە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە