عیراقی

دابەشکردنی مووچە لە عیراق کێشەی تێکەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچە لە عیراق کێشەی تێکەوت
مەودا میدیا-

دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2022 لە عیراق دواکەوتووە و ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆکاری دواکەوتنەکەی ئاشکرادەکات.

جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیاکانی عیراقی راگەیاندووە "باری ئابووریی حكومەتی عیراق باشە و پارەی پێویست لەبەردەستە، بۆیە دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە بۆ كێشەی بوونی پارە ناگەڕێتەوە، بەڵكو دوور نییە بۆ چاكسازیكردن لە مووچەخۆری بندیوار و خاوەنی دوومووچە و سێ مووچە بگەڕێتەوە".

رۆژنامەی (الصباح)ی سەر بە حكومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بەشێكی دواكەوتنەكە پەیوەندی بە چاكسازیكردن لە دۆسیەی پلە و سەرمووچەی فەرمانبەرانەوە هەیە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆری بندیوار هەن و زیاتر لە 250 هەزار كەسیش هەن كە زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن. 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان