عیراقی

دۆخی عیراق ئاڵۆزە و كاندیدی فەرمی بۆ سەرۆك وەزیران نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆخی عیراق ئاڵۆزە و كاندیدی فەرمی بۆ سەرۆك وەزیران نییە
مەودا میدیا-

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایدەگەیەنێت تائێستاش عادل عەبدولمەهدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڕێوەدەبات و كەسێكی فەرمی نییە بۆ ئەو پۆستە.

جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی كاربەڕێكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات و لەو حاڵەتەشدا تا ئەو كاتەی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق رادەسپێردرێت، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق وەرناگرێت لە حاڵەتێكدا نەبێت ئەویش عەبدولمەهدی دەست لە پۆستەكە وەربدات".

ئەوەشی خستەڕوو "ناوماڵی شیعە لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی كەسێك دیاری بكەن وەك كاندید بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق، ئێستا باس لە هەر یەكە لە مستەفا كازمی، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری عیراق و عەلی شوكری، راوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق دەكرێت، بەڵام ئەمانە تەنها قسەی راگەیاندنە نەك فەرمی".

وتیشی "دۆخی عیراق بەو جۆرەیە هیچ پێشبینی ناكرێت، نازانین سبەی چی روودەدات، ئەو كەسەی كە دەكرێت بە كاندید دەبێت كەسێكی گونجاو بێت و لەگەڵ دۆخی ئێستای عیراق بگونجێت".

سەرەتای مانگی شوبات، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەت وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەڵام بەهۆی رازی نەبوونی لایەنەكان لەسەر كاندیدی وەزارەتەكان دور لە دەستی حزبی، عەللاوی دەستی لەكاركێشایەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان