عیراقی
كۆمسیۆنى عيراق وەڵامی عادل عەبدولمەهدی دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق وەڵامی داواكارییەكەی سەرۆكی كاربەڕێكەی حكومەتی عیراق دەداتەوە.
لە راگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق هاتووە "ناتوانین وادەیەك بۆ هەڵبژاردن لە عیراق دیاری بكەین".
ئاماژە بەوەشكراوە "بۆ ئەوەی بتوانین هەڵبژاردنێكی بێ كێشە و گرفت بەڕێوەببەین پێویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەلە بكات لە دەركردنی یاسای هەڵبژاردنەكان".
ئەوەش خراوەتەڕوو "بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستە بودجەیەكی تایبەت بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دیاری بكرێت".
رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە عادل عەبدولمەهدی لەراگەیەندراوێكدا داوای كردبوو هەرچی زووە كار بكرێت بۆ هەڵبژاردنی پێشەوەخت لە عیراق.