کوردستانی

بەشەخۆراکێکی نوێ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشەخۆراکێکی نوێ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ئه‌مڕۆ ده‌ست بە دابەشکردنی سەبەتەی دەیەمی ساڵی 2022 دەکرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ی تشرینی دووەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر رایگەیاند "ئه‌مڕۆ ده‌ست بە دابەشکردنی سەبەتەی دەیەمی ساڵی 2022 لەسەر لیستی بریکاری مانگی 11ى 2022 ده‌كرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "لە بنکەی 201ى ناوشار دابەشکردن دەستپێدەکرێت، ئەو بریکارانەى خۆراک کە پێشتر لیستی بریکاریان گەڕاندووه‌تەوە، بەشەخۆراکیان بۆ رەوانە دەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan