عیراقی

ئەمریکا هاوکاری عیراق دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریکا هاوکاری عیراق دەکات
مەودا میدیا-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق رایدەگەیەنێت بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمریکا هاوكاری عیراق  و 25 وڵاتی دیکە دەکات.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق رایگەیاند "بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار هاوکاری عیراق  و 25 وڵاتی دیکە دەکات بەمەبەستی رووبەڕووبووەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەو 100 ملیۆن دۆلارە عیراق بڕی 37 ملیۆن دۆلاری بەردەکەوێت، هەروەها ئەو هاوکارییەی ئەمریکا لە بوودجەی سندوقی یەدەگی لەناکاو تایبەت بۆ نەخۆشییە درمیەکان لە رێگەی رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە یان لەرێگەی بەرنامەی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan