کوردستانی

سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن کە دوو لەو کەسانە خەڵکی شاری موسڵن.

ئەمڕۆ هەینی 2ی کانونی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی رۆژهەڵات بە هاوکاریی نووسینگەی خەبات سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوو لەو تۆمەتبارانە خەڵکی موسڵن و یەکێکیان خەڵکی هەولێرە كه‌ ماتۆڕسكیلیان له‌ هه‌ولێر دزیبوو".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan