جیهانی

ئەردۆغان و پۆتن گەیشتنە رێککەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان و پۆتن گەیشتنە رێککەوتن
مەودا میدیا-

 ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لەگەڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆکی تورکیا دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ كۆبوونه‌وه‌یان گەیشتنە رێککەوتن له‌ باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ ئدلب.

سەرۆکی روسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێمه‌ ئه‌مڕۆ بۆ سێیه‌م جار له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ كۆبووینه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌تینی نێوانمان چاره‌سه‌ری زۆر كێشه‌ی جێ ناكۆكی كردووه‌، هەروەها چه‌كداره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی خولی تۆپبارانی هێزه‌كانی سوپای سووریا و شار و ناوچه‌ مه‌ده‌نیی نشینه‌كان ده‌كه‌ن".

ئاماژەی بەوەشکرد "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێرشی توندڕه‌وه‌كان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی حه‌میمی هێزه‌ رووسییه‌كان به‌رده‌وام بووه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ (15) جار هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ و رووسیا ده‌ستبه‌جێ توركیای له‌ حاڵه‌ته‌كان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌".

پۆتن وتی "ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ توركه‌کانمان له‌ مه‌زنده‌كردنی رووداوه‌كان هاوڕا و كۆك نه‌بووین، به‌ڵام له‌ هه‌موو چركه‌یه‌كی پێویستدا ئێمه‌ توانیومانه‌ سه‌ركه‌وتن بەدەستبهێنین".

هاوکات لە کۆنگرەکەدا سەرۆکی تورکیا رایگه‌یاند "هه‌ردوولامان گه‌یشتینه‌ رێككه‌وتن له‌ باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌ ئدلب و له‌ ئەمشەوە کار دەکرێت بەو ئاگربەستە". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان