عیراقی

یەكێك لە توشبووانی كۆرۆنا نەخۆشخانەی بەجێهێشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێك لە توشبووانی كۆرۆنا نەخۆشخانەی بەجێهێشت
مەودا میدیا-

یەكێك لەو هاوڵاتیانەی عیراق كە لە ماوەی رابردوو توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو دوای چاكبوونەوەی نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

ئەمڕۆ هەینی 6ی ئادار، توشبوویەكی نەخۆشی كۆرۆنا دوای چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەر، بە تەندروستییەكی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

ئەو نەخۆشە لە نەخۆشخانەی فورات لە بەغدا لەژێر چاودێری تەندروستیدا بوو، دوای ئەوەی چاكبوەتەوە، رەوانەی ماڵەوە كراوە.

بەپێی هەندێ زانیاریی ناوبراو دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، لە لایەن كەسوكارەكەی پێشوازی گەرمی بۆ كراوە و مەڕی بۆ سەر بڕدراوە و شیرینی بەسەر هاوڵاتیان دابەشكراوە.


Qaiwan
Qaiwan