کوردستانی

مەسرور بارزانی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا له‌ رووی مێژوویی و ستراتیژییه‌وه‌ گرنگن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا له‌ رووی مێژوویی و ستراتیژییه‌وه‌ گرنگن
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند خۆشحاڵم كه‌ ده‌بیستم توركیا به‌ هاوكاریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان ده‌كات ئاماژەی بەوەشکرد ئێمه‌ دژی بوونی په‌كه‌كه‌ین له‌ شنگال و هەرێمی کوردستان. 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنفڕانسێکی میدیایی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مەولود چاوشئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئەنجامدا لەدوای کۆبوونەوەیان. 

مەسرور بارزانی رایگەیاند "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا له‌ رووی مێژوویی و ستراتیژییه‌وه‌ گرنگن، هەروەها ده‌بێت له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیادا په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان و بازرگانی بده‌ین".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد "له‌ گفتوگۆی چڕین له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كۆتاییدا بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن و كوردستانیش ده‌بێته‌ ده‌روازه‌ی كرانه‌وه‌ به‌ رووی عیراقدا".

له‌ باره‌ی بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی شنگال، مه‌سرور بارزانی ئەوەی خستەڕوو "به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌سه‌ڵاتمان له‌ شنگال نییه‌، ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌، له‌ رابردوودا ئێمه‌ دژی بوونی په‌كه‌كه‌ بووین له‌ شنگال و هه‌رێم، ئێمه‌ ناكۆكین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نین په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ هه‌بێت".




Qaiwan
Qaiwan