گێتی

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆرەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی دژەتیرۆر بەهاوبەشی هێزەكانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عیراق ئۆپراسیۆنێكی بەرفراوانیان لە سنوری قەزای حەویجە ئەنجامدا و دەستگیرا بەسەر چەندین مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش و پارچە چەكدا".

بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی دژەتیرۆر- CTGلە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە "پاڵپشت بە زانیارییە هەواڵگرییەكان و بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر جموجۆڵی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لە سنوری قەزای حەویجە - كەركوك ئۆپراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی هاوبەشی هێزەكانی دژەتیرۆر - CTG، دژەتیرۆری عیراق - ICTS بە پاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ سەرمۆڵگەكانی داعش لەو ناوچەیە ئەنجامدراوە و لەئۆپراسیۆنەكەدا توانرا دەستبگیرێت بەسەر چەندین حەشارگە و پارچە چەك و تەقەمەنیدا كە ئامادەكرابوون بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی".

باسی لەوەشكردووە "هەر لە ئۆپراسیۆنەكەدا چەندین مۆڵگەی تیرۆریستان خاپوركران و پیلانەكانیان شكستپێهێنرا كە مەرامیان بوو چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە سنووری كەركوك و حەویجە و سەلاحەدین ئەنجام بدەن".

ك م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان