گێتی
243 کۆچبەر لە تورکیا دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی ئاسایشەکانی کەناراوەکانی تورکیا دەستگیرکردنی 243 کۆچبەری راگەیاند لە شارۆچکەی ئایڤاجیک سەر بە پارێزگای چاناککاڵە و هەردوو شارۆچکەی کارابوڕون و سەفەریسیهار سەر بە پارێزگای ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەی ئاسایشەکانی کەناراوەکانی تورکیا بێت بەرەبەیانیی رۆژی 26ی کانونی یەکەمی 2022 راداری گەڕۆکی فەرماندەیی گروپی رۆژئاوای ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا لە کەناراوەکانی ئایڤاجیک، سێ بەلەمی کۆچبەرانی لە هەردوو شارۆچکەی کارابوڕون و سەفەریهیسار دۆزیوەتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە "243 کۆچبەر لەسەر سێ بەلەمەکە بوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە بۆ سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوون و دوای تەواوکردنی رێککارە یاساییەکان و تەواوکردنی پشکنینی تەندروستی پێویست، کۆچبەران رادەستی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی هەردوو پارێزگای چاناککاڵە و ئیزمیر کران".
س.ر